![]() |
|||||||||||||
|
دراوسێكان ئه‌رشیفی نوسراوه‌كان
|
خۆشه‌ویستی دارسێو له دێرزه‌ماندا .. دارسێوێكی به‌رز و پته‌و هه‌بوو، منداڵێكی ڕووگه‌ش و نازدار ڕۆژانه ده‌هات له ده‌وریا یاری و ڕاوڕاوكێی ده‌كرد، به لقه‌كانیا سه‌رده‌كه‌وت و له به‌ری داره‌كه‌ی ده‌خوارد، كه ماندو ده‌بوو له سێبه‌ره‌كه‌یدا ڕاده‌كشا و سه‌رخه‌وی ده‌شكاند. دارسێوه‌كه‌ی زۆر خۆش ده‌ویست، دارسێویش زۆر دڵشاد ده‌بوو به یاری كردن و خسنته‌پێكه‌نینی منداڵه‌كه.. ساڵ هاتوڕۆی منداڵ گه‌وره‌بوو، بوو به مێردمنداڵ، بوو به لاو، دووركه‌وته‌وه له باوه‌شی دارسێو و ئیدی یاری نه‌ده‌كرد له‌گه‌ڵیا، ڕۆژێك هاته لای دارسێو و زۆر دڵته‌نگانه چۆكی دادا له بن دارسێودا.. دارسێو: ئه‌وه بۆ خه‌م دایگرتوووی، وه‌ره یاری بكه له‌گه‌ڵمدا. كوڕ: نا، خۆ من منداڵ نیم، ئێستا گه‌وره‌بووم و پێویستیم به كه‌ره‌سه‌ی یاریكردن هه‌یه، و پاره‌م ده‌وێت تا بیانكڕم. دارسێو: به‌داخه‌وه، من پاره‌م نییه، به‌ڵام ده‌توانیت هه‌موو سێوه‌كانم ببه‌یت بیانفرۆشیت و به‌پاره‌كه‌ی كه‌ره‌سه و ئامێری یارییه‌كانتی پێ بكڕیت. كوڕه‌كه به‌م قسه‌یه زۆر شادمان بوو، ده‌ستبه‌جێ به‌داره‌كه‌دا سه‌ركه‌وت و سێوه‌كانی لێكرده‌وه و به‌ڕوویه‌كی گه‌شه‌وه دابه‌زی و ڕۆی.. ماوه‌یه‌ك ڕابوورد، كوڕه دیار نه‌بوو، دارسێو زۆرتامه‌زرۆ و هۆگریی دیده‌نی بوو.. پاش ماوه‌یه‌ك كوڕه گه‌ڕایه‌وه بۆ لای دارسێو، به‌ڵام كوڕه گه‌وره و كه‌ڵه‌گه‌ت ببوو و ببووه‌پیاوێكی ته‌واو.. دارسێو له‌خۆشی بینینیدا گه‌شایه‌وه و خه‌مه‌كانی ڕه‌وینه‌وه.. ووتی: دارسێو: وه‌ره یاری بكه له‌گه‌ڵمدا. پیاو: نا، من گه‌وره‌م جارێكی تر به‌ده‌وری تۆدا یاری ناكه‌م. ئێستا من خێزاندارم و خاوه‌نی منداڵم.. پێویستیم به ماڵ و خانوی گه‌رم هه‌یه.. تۆ ئه‌توانی یارمه‌تیم بده‌یت ؟
پیاوه‌كه‌ش هه‌ستا به بڕینه‌وه و وردكردنی لقه‌كانی و به‌دڵخۆشییه‌وه دارسێوی به‌جێهێشت.. دارسێو زۆر شادمان بوو كه بینیی خواستی پیاوه‌كه‌ی هێناوه‌ته‌دی.. ئیدی پیاوه ڕێی نه‌كه‌وته‌وه لای دارسێو و بزر بوو.. جارێكی تر دارسێو خه‌می دووری و دیارنه‌بوونی پیاوه‌كه دایگرت و خه‌مگین مایه‌وه. ڕۆژێكی هاوین، خۆره‌تاو و گه‌رم، پیاوه‌كه گه‌ڕایه‌وه بۆ لای دارسێو، هه‌ر كه له دووره‌وه ده‌ركه‌وت، دارسێو گه‌شكه‌ی خۆشی گرتی و ڕووی كرایه‌وه.. وتی دارسێو: وه‌ره یاری بكه له‌گه‌ڵمدا.. پیاو: دارسێو گیان، من ماندووم و به‌ساڵداچووم، توانای یاری كردنم نه‌ماوه.. ئه‌مه‌وێت گه‌شتێك بكه‌م له‌رێی ئه‌م ئاوه‌وه.. تۆ ئه‌توانی كه‌شتییه‌كم بۆ ساز بده‌ی ؟
پیاوه‌كه‌ش به‌قسه‌ی كرد و له‌قه‌دی دارسێو، به‌له‌مێكی دروست كرد، چووه ناو ئاو‌و به‌ره‌و گه‌شته‌كه‌ی له‌نگه‌ری گرت.. ماوه‌یه‌كی درێژ نه‌هاته‌وه. ڕۆژێ له ڕۆژان، پیاوه په‌یدابوو وه.. وه‌كو جاران دارسێو گه‌شبۆوه به‌دیده‌نی پیاوه‌كه، و پێی وت : دارسێو: كوڕی شیرینم، هیچ نه‌ماوه بتده‌مێ، سێ‌و نییه تا پێشكه‌شتی بكه‌م و.. پیاو: نا، نا، ددانی سێ‌و هاڕینم نه‌ماوه، پیربووم..
پیاو: دارسێو گیان منیش لاوازم، ناتوانم هێچ كارێك بكه‌م..
پیاو: دارسێوگیان، من هیچم ناوێت، ته‌نها شوێنێكی حه‌وانه‌وه‌م پێویسته و قاچه‌كانم ڕابكێشم و شانی تیا داده‌م.
پیاوه‌كه‌ش سه‌ری ڕه‌زامه‌ندی له‌قاند و خۆی لێ درێژكرد.. دارسێو زۆر كامه‌ران بوو، خه‌نده‌و گریان له‌سه‌ر ڕووی تێكه‌ڵاو بوو، له‌خۆشیدا فرمێسكه‌كانیی شارده‌وه.... ئێستا بزانه ئه‌و داره دایك و باوكه و منداڵه‌كه‌ش تۆیت.. Labels: چیرۆك 0 بۆچوونه‌کان:![]() كرده‌وه‌ی خۆسه‌ویستان ده‌گێڕنه‌وه ئه‌ڵێن دوو هاوڕێ پێكه‌وه پیاسه‌یه‌ك ده‌كه‌ن به بیابیاندا، له‌ڕێگا مشت و مڕیان ده‌بێت له‌سه‌ر بیروبۆچوونی جیا، یه‌كێكیان توڕه ده‌بێت و زللـه‌یه‌ك ئه‌دات له‌وی تر.زللـه لێدراوه‌كه، ئازاری زلـله‌كه له دڵیا ده‌هێڵێته‌وه و، له‌سه‌ر خۆڵی بیابانه‌كه به داره‌كه‌ی ده‌نووسێت:"ئه‌مڕۆ خۆشه‌ویسترین هاوڕێم، زلـله‌یه‌كی لێدام ".دوو هاورێ كه به‌رده‌وام ده‌بن له‌سه‌ر ڕۆیشتن، تاكو ده‌گه‌نه مێرگێك، بڕیار ئه‌ده‌ن كه گه‌یشتن مه‌له‌ی تیا بكه‌ن و خۆیان فێنك بكه‌نه‌وه.له‌ناكاو زللـه لێدراوه‌كه قاچی له خۆڵه‌دا ده‌چه‌قێ (خۆڵه جوڵاوی بیابان) به‌ناوا و له جووڵه ده‌وه‌ستێك، هاوڕێیه‌كه‌ی به‌هانایه‌وه دێت، ده‌ستی ڕاده‌كێشێت و ڕزگاری ده‌كات له خنكان له‌ناو خۆڵه‌كه‌دا. پاش ڕزگاربوونی له مردن، له‌سه‌ر به‌ردێكی قه‌راغ مێرگه‌كه ده‌نووسێت:"ئه‌مڕۆ خۆشه‌ویسترین هاوڕێم، له مردن ڕزگاری كردم ". هاوڕێیه‌كه‌ی سه‌ری له‌م كاره ده‌سووڕمێ و پرسی لێده‌كات، ئه‌ڵێ:"یه‌كه‌م جار كه زللـه‌كه‌م لێدایت له‌سه‌ر خۆڵه‌كه نووسیت و ئیستاش كه ڕزگارم كردیت له‌سه‌ر به‌رد ده‌ینوسیت؟"هاوڕییه‌كه‌ی له وه‌ڵامدا پێی وت: "كه كه‌سێكی خۆشه‌ویست دڵمان دێشێنێ و ئازارمان ئه‌دات، كرده‌وه‌كه‌ی له‌سه‌ر خۆڵ ده‌نووسین، تاكوو ڕۆژێك شه‌ماڵێك بێت و بیسڕێته‌وه. كه كرده‌وه‌یه‌كی چاكیشی له‌گه‌ڵدا كردین، به‌شێوه‌یه‌ك ده‌ینووسین - له‌سه‌ر به‌رد - تاكوو بمێنێته‌وه و له‌یاد نه‌كرێت". ده‌با ئێمه‌یش بایه‌كی لێبوردن هه‌ڵكه‌ین و ئازاره كۆنه‌كانمانی پێبسڕینه‌وه، له‌مه‌ودواش كرده‌وه‌چاكه‌كان تۆماربكه‌ین به‌شێوه‌یه‌ك كه چاومان لێیان بێت وئێمه‌یش دووباره‌ی بكه‌ینه‌وه. Labels: چیرۆك 2 بۆچوونه‌کان:ئه‌م چیرۆکه زۆر جوان بوو، به‌ڵام لای ئێمه خه‌ڵک زۆرتر بیره‌وه‌ریه ناخۆشه‌کان له سه‌ر به‌رد ده‌نووسنه‌وه. هه‌ر خۆش بی و له بوونی هاوڕێی باش دا ده‌وڵه‌مه‌ند بی. By , at 1/03/2008 07:16:00 AM ba rasti chirokeki zor dawlamand boo zor sopas bo noosari barez . amshaw gawratrin amojgarim le vargert. By , at 6/14/2008 04:22:00 AM ![]() ٭فۆڕمات تازه كۆمپیوته‌رم كڕیبوو، ته‌نها ئه‌وه شاره‌زابووم كه كاری پێبكه‌م و خۆم به‌یارییه‌كانی ناو ویندۆز خه‌ریك بكه‌م. هه‌ر كه‌س بهاتایه بۆ ماڵمان و شاره‌زایی هه‌بوایه داوام لێده‌كرد ده‌ستێكی پیا بهێنێت. ڕۆژێك له‌كاتی یاریكردنمدا كاره‌با بڕا، به‌یانی كۆمپیوته‌ر كاری نه‌ده‌كرده‌وه، شاشه‌یه‌كی شین ده‌رده‌كه‌وت و ده‌وه‌ستا، پشته‌كه‌یم كرده‌وه و وایه‌ر و شته‌كانیم جووڵاند هیچ نه‌گۆڕا ... چووم بۆ دوكانێك پرسیارم كرد، وتم كارێكی وا ڕویداوه بۆم چار ده‌كه‌ن. وتیان به‌سیطه، بیهێنه فۆڕماتی ده‌كه‌ین و چاك ده‌بێته‌وه. نه‌مده‌زانی ئه‌م "فۆڕماته" چییه، پێشیان نه‌وتم بۆچی وای لێهاتووه. بۆیان چاك كردمه‌وه. ماوه‌یه‌كی تر هه‌مان ده‌رد تووشم بۆوه و، منیش برده‌مه‌وه بۆلای كابرا. وام ده‌زانی وه‌كوو فیته‌ری ئۆتۆمبیل شتێكیان تیا ده‌ستكاریی كردووه تاكوو زوو زوو بچمه‌وه بۆلایان. ئه‌م به‌زمه ٣-٤ جار دووباره بۆوه، وتم كاروا بڕوا له ساڵێكدا ئه‌بێت به ڕێژه‌ی پاره‌ی كۆمپیوته‌ره‌كه كرێی چاككردنه‌وه‌ی بده‌م، فێری ئه‌و یارییانه‌ش ببووم دڵم نه‌ده‌هات له‌ناوی به‌رم. خۆ كاره‌باش هێنده ئه‌هات و ئه‌بڕا، بێچار خۆم فێری ئه‌و "فۆڕمات"ـه كرد. هه‌ر بێئیش بوومایه كۆمپیوته‌ره‌كه‌م فۆڕمات ده‌كرده‌وه. دۆست و براده‌ره‌كانیشم هه‌ر لێیان ده‌قه‌وما هانایان بۆمن ده‌برد، منیش وه‌كوو "دوعای ئه‌بوو دوجانه" فۆڕماتم ده‌كرد و بڕۆ به‌خێرهاتی ... خه‌ڵك زۆر خووی دابووه كۆمپیوته‌ر، منیش هه‌ستام دوكانێكم دانا بۆ چاك كردنه‌وه‌ی كۆمپیوته‌ر. ڕۆژی لانی كه‌م سێ كۆمپیوته‌رم فۆڕمات ده‌كرد. ئه‌م "فۆڕماته" حه‌یاته چاری هه‌موو ده‌ردێكی كۆمپیوته‌ر بوو لای من. له‌به‌ر ئه‌م كاره‌وه فێری ویندۆزبووم و كه‌وتمه پێدانه‌وه‌ی وانه و خولی فێركردن. فۆڕمات كارێكی زۆر گرنگ بوو به‌لامه‌وه، هه‌ركه‌س پرسیاری ده‌كرد چۆن و له‌كوێوه ده‌ست پێبكه‌م به كۆمپیوته‌ر، له‌وه‌ڵامدا ده‌مووت بڕۆ خۆت فێری "فۆڕمات كردن" بكه. هه‌ندێ جار دوعای خێرم بۆ ئه‌و كه‌سه ده‌كرد كه "فۆڕمات"ـی دروست كردووه. زۆر دره‌نگ پێمزانی تێكچوونی به‌رنامه‌كان په‌یوه‌ندی كه‌می به‌كاره‌باوه هه‌یه، خۆ ئێستا كاره‌با له جاران زیاتر پرته پرت ده‌كات، به‌ڵام ئه‌مه وه‌كوو نهێنی كاره‌كه‌م ده‌مپاراست. ئێستا وا چه‌ند ساڵێك تێپه‌ڕی و دانیشتووم یادی "فۆڕمات" ده‌كه‌مه‌وه، ده‌ڵێم تۆ بڵێی هه‌موو كه‌سێك كه سه‌ره‌تا فێری كۆمپیوته‌ر بوو "فۆڕمات" بكات به بنچینه وه‌كوو من ؟، چوونكه تاكوو ئه‌مڕۆ ئه‌وه‌ی سه‌ره‌تا بێت له دوكان كارم له‌گه‌ڵدا بكات، كاری فۆڕماتی پێ ده‌سپێرم. ٭ سه‌ر گوزه‌شته‌ی فۆڕماتچییه‌ك 5 بۆچوونه‌کان:
سڵاو، By Aso Naderi, at 12/05/2006 12:05:00 AM
سڵاو، By aras, at 12/06/2006 02:54:00 PM
ده‌ستت خۆش بهۆئه‌م بابه‌ته خۆشه By خالید, at 12/14/2006 10:01:00 PM سڵاو ئه‌گه‌ر است ئه‌که‌یت وانه‌ی فۆرمات دانێ ده‌ی By , at 5/01/2007 09:48:00 AM
فه‌رموو، لێره كاك هیوا به‌درێژی باسی كردووه By , at 12/18/2007 11:15:00 AM ![]() سه‌گ له ئه‌ڵمانیا ژماره‌ی سه‌گ له ژماره‌ی منداڵ زیاتره! نه‌ك ته‌نها له‌به‌رئه‌وه‌ی كه ئاره‌زووی خۆبه‌ستنه‌وه به‌منداڵ و خێزان ناكه‌ن، به‌ڵكو له‌به‌رئه‌وه‌یشه كه سه‌گ وه‌ك گیاندا‌رێك ته‌ماشا ناكه‌ن!، سه‌گ له‌لایان وه‌كو هاوڕێیه‌ك وایه. ئه‌م ڕووداوه‌ی خواره‌وه‌م له ڕاپۆرتێكی ته‌له‌فیزیۆنیدا بینی: دادگا: له خاوه‌نی سه‌گێك تووڕه‌بوون و، سزایان به‌سه‌ریدا سه‌پاند، چونكه سه‌گه‌كه‌ی په‌لاماری منداڵێكی داوه له باخچه‌یه‌كدا. منداڵی بێ‌تاوان به‌سه‌ختی بریندار بووه و له ژێر ئازار و ترس‌دا له خه‌سته‌خانه خه‌وتووه ... خاوه‌ن سه‌گ: بۆ سزای من ئه‌ده‌ن، سه‌ره‌ڕای كوشتنی سه‌گه‌كه‌م، من تاوانبارم؟ نه‌خێر، دایكی منداڵه‌كه ئاگای له منداڵی خۆی نییه‌وه له باخچه‌كه‌دا به ته‌نها جێی ده‌هێڵێت یاری بكا ... پۆلیس: ئێمه كه نزیك بووینه‌وه له باخچه‌كه بینیمان سه‌گه‌كه قه‌پاڵی گرتووه له شانی منداڵه پێنج ساڵانه‌كه و، ته‌نها ئه‌وه‌مان پێكرا كه جیای بكه‌ینه‌وه و به فیشه‌كێك بیكوژین، چونكه دڕ بوو. دایكی منداڵ: وه‌ڵا هێشتا باقی ده‌وێت، سه‌گێكی هاری به‌ڕه‌ڵا كردووه ئینجا به‌من ده‌ڵێت ئاگات له منداڵه‌كه‌ت نییه. منداڵه‌كه‌م پێنج ساڵانه له باخچه‌ی به‌رماڵمان پاسكیلی لێخوڕیوه كه سه‌گه‌كه‌ی تۆ په‌لاماری داوه، دڕنده ... دوای یه‌ك دوو ڕۆژ له‌م ڕووداوه، له‌وشوێنه‌ی كه سه‌گه‌كه په‌لاماری منداڵه‌كه‌یدا و، پۆلیسه‌كان سه‌گه‌كه‌یان لێ كوشت، چه‌ند مۆمێك داگیرسابوو و، وێنه‌ی سه‌گه‌كه و چه‌ندین چه‌پكه گوڵی لاوه دانرابوو؛ دراوسێی خاوه‌ن سه‌گ به‌چه‌پكه گوڵێكه‌وه: ئه‌و سه‌گه‌یان له‌خۆڕا كوشت ... دراوسێیه‌كی تر: تێناگه‌م بۆ ته‌قه‌یان له‌و سه‌گه كرد، دایكی ئه‌و منداڵه حه‌قه به‌ند بكرێت چوونكه ئاگای له منداڵه‌كه‌ی نییه.. یه‌كێكی تر: وه‌كوو سه‌گی بێ‌تاوانیان كوشتووه بۆ سزای خاوه‌نه‌كه‌ی ئه‌ده‌ن ؟ ئه‌مه كه‌ی دادوه‌رییه؟ پیرێژنێك: من خه‌فه‌ت بۆ ئه‌و سه‌گه ده‌خۆم، له‌ویا بینیم كه‌وتبوو.. مۆمێكم بۆ داگیرساند ... من له‌م ڕووداوه سه‌رسام بووم ! 1 بۆچوونه‌کان:من ئه‌ڵێم خۆزگه توزێک بیریان ده‌کرده‌وه‌و، جاویکێکیان ده‌خشاند به مافی ئاژه‌ڵ و مافی ژنان، ئاژه‌ڵه‌کانیان مافیان له‌ژنان زۆرتره، ئه‌مه ڕای منه. By Zana, at 11/12/2006 10:07:00 PM ![]() ڕۆژنامه خۆراكی مێشكه له یه‌كێك له قۆناغه‌كانی خوێندندا، شێواز و مه‌رجه‌كانی بڵاوكراوه‌كانمان خوێند. یه‌كێك له‌وانه ڕۆژنامه بوو. یه‌كه‌م مه‌رجی نووسینه‌كانی ناو ڕۆژنامه، ئه‌وه‌بوو كه ده‌ربڕینه‌كان ساده و ئاسان بن بۆ تێگه‌یشتن، ڕسته‌كان به وشه‌ی پاراو بنیات بنرێن تاكوو خزمه‌تی زۆرترین كه‌س بكات له كاتی خوێندنه‌وه‌دا، هه‌وڵ بدرێت ئه‌و ده‌ربڕینانه به‌كارببرێت كه له‌سه‌ر زاری خه‌ڵكییه. ئه‌مڕۆكه ڕۆژنامه كوردییه‌كان به‌گشتی ئه‌و سیفه‌ته‌یان له ده‌ستداوه. ڕۆژنامه ڕۆژانه ده‌كه‌وێته به‌رده‌ست هه‌موو تاكه‌كانی كۆمه‌ڵ بێجیاوازی، واته بڵاوكراوه‌یه‌كی گشتییه (وه‌ك گۆڤارێكی زانستی نییه كه تایبه‌تمه‌ند كراوه بۆ توێژێك له خوێنه‌ران). هه‌ندێك به‌زمانحاڵی ڕۆژگاری ناوده‌به‌ن چونكه زۆرینه‌ی بابه‌ت و بڵاوكراوه‌كانی ناوی، باس له هه‌واڵه زیندووه‌كانی ڕۆژ و، ژیانی هاوڵاتیان ده‌كات. هاوكات زۆر له لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوون و ئاگادارییه‌كانیشی هه‌ر تایبه‌ت ده‌كرێت به كاروباری هاوڵاتیانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌ی كه ڕۆژنامه‌كه‌ی تیا بڵاوده‌بێته‌وه. من لێره‌دا باس له‌و لاپه‌ڕانه ناكه‌م كه تایبه‌تن به ڕۆشنبیران یان چینێكی تایبه‌ت له خوێنه‌ران وه‌كوو لاپه‌ڕه‌ی زانست یان هونه‌ری..هتد. به‌ڵكو به گشتی ده‌دوێم.. بۆ وێنه له ته‌وه‌ره جێگیره‌كانی ڕۆژنامه‌كاندا كه ڕۆژنامه‌كه تایبه‌تی ده‌كات بۆ باسێك و ڕۆژانه له‌سه‌ری ده‌دوێت.. یاخود په‌یامی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه نازناوی په‌یامنێر یاخود ڕۆژنامه‌نووس له‌دوای ناوه‌كانیانه‌وه ده‌نووسن.. قسه‌ی ڕۆژنامه‌كان: باكگراوندی كۆمه‌ڵایه‌تی (هاوڵاتی) فه‌نده‌مینتاڵی مه‌سیحی(هاوڵاتی) سكانداڵی ماڵی (ئاوێنه) ئه‌ڵته‌رناتیڤێكه بۆ قۆناغه‌كه (كوردستانی نوێ) ئه‌كتیڤ بكرێن (خه‌بات) چه‌ندین وشه‌ی تر وێبگه كوردییه‌كان: زۆر له نووسه‌رانی وێبگه كوردییه‌كانیش ده‌بینم به هه‌مان شێواز ده‌نووسن و به‌هه‌مان ڕێچكه‌ی هه‌ڵه‌دا ده‌ڕۆن. په‌ی ده‌به‌ن بۆ وشه‌ی بیانی، زاراوه‌ی ئاڵۆز، یان بڵێین ئه‌و ده‌ربڕینانه‌ی كه له‌و وڵاته‌دا به‌كارده‌برێت كه نووسه‌ری بابه‌ته‌كه تیایدا ده‌ژی. وه‌نه‌بێت له وتاری دواتریاندا ڕاستی بكه‌نه‌وه، به‌ڵكو چه‌ندین جار و به هه‌مان ڕێباز ڕسته‌كانیان ده‌هۆننه‌وه. ئه‌م دیارده‌یه له نوسه‌ره نوێ و دێرینه‌كانیشدا به‌دی ده‌رێت. به‌بۆچوونی من پێشكه‌وتنی ئاستی زانست و ڕۆشنبیری خه‌ڵك نابێت بكرێنه به‌ڵگه و كارا بۆ ئه‌و جۆره ده‌ربڕینانه، چوونكه هاوكات زمانیش له‌گه‌ڵیاندا گه‌شه‌ی كردوه و په‌ره‌ی پێدراوه، به تایبه‌ت له بواره ڕێزمانیی و وێژه‌ییه‌كه‌یه‌وه. هه‌ندێك له‌و ده‌ربڕینانه: كه‌ڵچه‌ر، مۆدێراتۆر، سیڤیل، میتۆده، ڕادیكاڵ، سه‌تحی لێكدانه‌وه‌ی وشه‌كان: كه‌ڵچه‌ر : كلتور مۆدێراتۆر : بێژه‌ر سیڤیل : شارستانی شۆك : گه‌شكه، ڕاچڵه‌كین باكگراوند: پاشبنه‌ما ڕیفۆڕم : شێوه‌پێدانه‌وه، ڕێكخستنه‌وه سه‌تحی : (كه خۆی سطحي عه‌ره‌بییه) ڕووكه‌شی ئه‌كتیڤ : چالاك ئه‌ڵته‌رناتیڤ : جێگره‌وه سكانداڵ : قه‌یران، ته‌نگه‌ژی له‌وانه‌یه لێكدانه‌وه‌كان هه‌ڵه‌بن، به‌ڵام زۆر له‌و وشه نامۆیانه باشتره كه له ڕسته و وتاره‌كاندا تێكه‌ڵی زمانی كوردیان كردوه... 2 بۆچوونه‌کان:وه‌ڵڵا من ده‌ڵێم ده‌ست خۆش، زۆر ڕاسته By , at 7/13/2006 07:44:00 AM
سلام هم زبانم By مهرداد, at 7/01/2009 04:10:00 PM | ||||||||||||